Joshua 12

لیستی ئەو پاشایانەی کە بەزین

1ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:

2سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو،
حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە،
3دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل
دەریاچەی جەلیل: عیبری: دەریای کینەرەت. بڕوانە مەتا 4‏:18‏‏.‏
ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو
دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.‏
بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.
4سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە
ڕفائییەکان: خەڵکێکی زەبەلاح بوون.‏
و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،
5حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.

6موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات
میرات: واتا موسا خاکەکەیانی بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.‏
دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.

7ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل. 8ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە.

ئەمانە ئەو پاشایانەن:

9پاشای ئەریحا
پاشای عای کە لەلای بێت‌ئێلە
10پاشای ئۆرشەلیم
پاشای حەبرۆن
11پاشای یەرموت
پاشای لاخیش
12پاشای عەگلۆن
پاشای گەزەر
13پاشای دەڤیر
پاشای گەدەر
14پاشای حۆرما
پاشای عەراد
15پاشای لیڤنا
پاشای عەدولام
16پاشای مەقێدا
پاشای بێت‌ئێل
17پاشای تەپووەح
پاشای حێفەر
18پاشای ئەفێق
پاشای لەشارۆن
19پاشای مادۆن
پاشای حاچۆر
20پاشای شیمرۆن‌مەرۆن
پاشای ئەکشاف
21پاشای تەعنەک
پاشای مەگیدۆ
22پاشای قەدەش
پاشای یۆقنەعام لە کارمەل
23پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر
پاشای گۆییم لە گلگال
24پاشای تیرزە.

هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.
Copyright information for CkbKSS